بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر بڵاویکردەوە، هێرشکردنە سەر شوێنی مانەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ئەنبار کە بەهۆیەوە برینداری لێکەوتەوە کارێکی تیرۆریستییە و بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندیە نیشتمانی و دەستوریەکانی وڵاتە.
ئاماژەی بەوەش کردووە "دەبێت دەست بخەینە ناو دەستی یەک بۆ پاراستنی ئاشتی و ڕێگرتن لە ستەمکاری و درێژەدان بەڕێڕەوی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق، کە بەرژەوەندییە باشەکانی وڵات بپارێزێت و وەڵامی خواستەکانی گەلەکەمان بداتەوە".
شایانی باسە شانەی راگەیاندنی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمشەو (25-1-2022) لەرێگەی سێ مووشەکەوە شوێنی مانەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە قەزای الكرمة کرایە ئامانج، بەجۆرێک مووشەکی یەکەم لەنزیک بینای شارەوانی قەزاکە کەوتەخوارەوە.
Your Comment