بە مووشەک هێرش کرایە سەر شوێنی مانەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە پارێزگای ئەنبار بە مووشەک هێرش کرایەسەر شوێنی مانەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمشەو 25-1-2022 لەرێگەی سێ مووشەکەوە شوێنی مانەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەناوچەی "الكرمة"ی شاری فەلوجە لە پارێزگای ئەنبار کرایە ئامانج، بەجۆرێک مووشەکی یەکەم لەنزیک بینای شارەوانی قەزاکە کەوتەخوارەوە.

ئەوەش هاتووە، هەروەها مووشەکی دووەم و سێیەم لە ناوچەی رەشاد کەوتنەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

News Code 4848

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha