بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگەی فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا که دانیشتنی یه‌که‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق که سه‌رۆکی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌که‌ی تێیدا هه‌ڵبژێردران؛ ده‌ستوورییه و نایاسایی نییه.
هه‌روه‌ها دادگه‌ی باڵای فیدراڵی بڕیاری پێشووی خۆی سه‌باره‌ت به وه‌ستاندنی کاره‌کانی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
رۆژی 19ی ئه‌م مانگه، دادگای باڵای فیدراڵیی دانیشتنی تێڕوانین له تانه‌کانی یه‌که‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام دا، به‌ڵام بڕیاردانی له‌باره‌ی تانه‌کانه‌وه بۆ 25ی ئه‌م مانگه دواخست.
دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 10ی تشرینی یه‌که‌م، یه‌که‌مین دانیشتنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عێراق له نۆی ئه‌م مانگه ئه‌نجام درا و له دانیشتنه‌که‌دا، محه‌مه‌د حه‌لبوسی وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامی فراکسیۆنی سه‌در، حاکم زاملی به جێگری یه‌که‌م و ئه‌ندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا به جێگری دووه‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردران.
دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران باسم خه‌زعه‌ل خه‌شان به پاساوی ئه‌وه‌ی که دانیشتنه‌که و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی نایاسایی بوون، سکاڵای له دادگا تۆمار کرد.
Your Comment