تەقینەوەی بۆمبێک لە کەرکووک کوژرانی سێ پۆلیسی عێراقیی لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هرێم کوردستان- لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە لە سنووری قەزای  داقوق سێ پۆلیسی فیدراڵی کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری کەرکووک رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێنراوی پاشماوەی داعش لە دۆڵی شای سەر بە قەزای داقوق بە کاروانێکی هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵیدا تەقیوەتەوە لە ئەنجامدا سێ پۆلیس کوژراون، هەروەها پۆلیسێکی دیکەش برینداربووە.

بەوتەی سەرچاوەکە دوو کوژراو بریندارەکەی تەقینەوەکە خەڵکی کەربەلان و ئەوی دیکەش خەڵکی دیالەیە.

News Code 4831

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha