پاکستان ئامادەیی خۆی بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌کانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی پاکستان لە عێراق لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و رایدەگەیێنێت، بەنیازن کۆنسوڵخانە لە هەولێر بکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاشنيوه‌ڕۆى رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 20-01-2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازیى له‌ ئه‌حمه‌د ئه‌مجه‌د عه‌لى، باڵيۆزى پاکستان له‌ عێراق کرد.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له‌ ديدارێکدا خواستى هاوبه‌ش بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ پاکستان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى بازرگانى، په‌روه‌رده‌يى و زانکۆييدا، ده‌رفه‌تى کار و سه‌رمايه‌گوزارى بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى پاکستانى له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دۆخى ره‌وه‌ند و ده‌ستى کارى پاکستانى له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان که‌ له‌ زۆر بوارى جيادا کار ده‌که‌ن، تاوتوێ کران.

وەکوو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، باڵيۆزى پاکستان دووپاتى کرده‌وه‌، وڵاته‌که‌ى به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌کانى له‌گه‌ڵ‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌ڕوانێت و بوارێکى باشى هاوکارى و چالاکيى بازرگانیى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا هه‌يه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نيازى وڵاته‌که‌یى به‌ کردنه‌وه‌ى کۆنسوڵخانه‌يه‌ک له‌ هه‌ولێر نيشاندا و باسى له‌ ده‌رفه‌تى هه‌بوونى گه‌شتي راسته‌وخۆى ئاسمانى له‌نێوان پاکستان و هه‌رێمى کوردستاندا کرد.

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى کوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌کان دووپات کرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌ ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانی پاکستانى له‌ هه‌رێمى کوردستان کرد.

News Code 4788

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha