بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا جێگری فەماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، پشتیوانیی هێزەکانی هاوپەیمانانی بۆ هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە داعش هێشتا هەڕەشەیێکی ڕاستەقینەیە لە سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و سووریا.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم جەختی لە گرنگیی بەهێز کردن و بەردەوامبوونی میکانیزمەکانی هەماهەنگیی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە کردەوە بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ کۆتاییهێنانی بە هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش لە ڕێگەی کاراکردنی سەنتەرەکانی هەماهەنکیی ئەمنی هاوبەش و نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانەدا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی پرۆسەی چاکسازی و هەوڵەکانی ڕێکخستنەوە و یەکخستنی یەکەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا کرا.
Your Comment