بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 17-1-2022 هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.
هادی عامری سەرەتا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ مەسعوود بارزانی و پاشانیش لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
سەردانەکە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو، سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەغدا لە ماڵی حەیدەر عەبادی بۆ تاوتوێ کردنی ئەنجامی کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی هادی عامری لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆبوونەوە.
چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە راگەیێندراوێکدا کۆبوونەوەکەی هادی عامری و موقتەدا سەدری بە "ئەرێنی" ناوبرد و ئاماژەی بەوەکرد کە "ئاڕاستەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی یەکن".
سەرچاوە: ڕووداو
Your Comment