مەسروور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا جەختیان لە گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێک لە عێراق کردەوە کە خزمەتی گشت هاوڵاتییان بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و  باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، کۆبوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی کانونی دوەمی 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق تاوتوێ کرا.

ئەوەش هاتو.ە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێک کردەوە کە خزمەتی گشت هاوڵاتییان و پێکهاتەکانی عێراق بکات و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیش لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات.

لەرراگەیەنراوەکەدا هات.وە، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بابەتی کۆچبەران کرا و ئاماژە بە گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی بەریتانیا درا، بەتایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و ڕێگری کردن لە کۆچ کردن بە ڕێگەی نایاسایی.

ئەوەش خراوەتەڕوو، "چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێناندا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بو".

News Code 4743

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha