بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی و داکۆکی لە مافی کرێکارنی بیانی، لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماری گیان لەدەستدان و برینداربوون و توندوتیژیەکانی، بەرامبەر بە کرێکارانی بیانی لە ساڵی ٢٠٢١دا بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، 22 کرێکاری بیانی گیانیان لەدەست داوە، بە هۆکاری کۆرۆنا و ڕووداوی هاتوچۆ و جەڵتە و خودکوژی، کە پێنجیان ژن بووە، حەوت کرێکاریش بریندار بووە بە هۆی بە یەکەوتنی جۆراو جۆر وەک شوێنی کار و ڕووداوی هاتوچۆ.
رێکخراوەکە ئەوەشی خستەڕوو، کە ٣٠ کێشەی جۆراوجۆری کرێکارانیان چارەسەر کردووە، وەک لێ سەندنەوەی پاسەپۆرت و نەدانی پارە لە لایەن خەڵک و خاوەن کۆمپانیاکانەوە، دەست درێژی سێکسی بۆ سەر دوو کرێکار.
سەبارەت بە ژمارەی کرێکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان ئاماژەیان بەوەکاد، نزیکەی ٣٢ هەزار کرێکاری بیانیی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، ئەمەش لەچاو ساڵانی رابردوو ژمارەکە ڕووی لە زیاد بوون کردووە.
Your Comment