وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، به‌فه‌رمی حه‌لبووسی داوه‌تی وڵاتەکەی دەکات

بەشی جیهان- سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ فه‌رمی داوه‌تنامه‌یێکی پێ گه‌یشت بۆ سه‌ردانی کردنی ئەمریکا له‌ نزیکترین کاتدا.

یەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوی کرده‌وه‌: ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌م ئه‌نتۆنی بلینکن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی کردووه‌ و پیرۆزبایی لێ کردووه‌ به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ پۆستی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا داواشی له‌ حه‌لبووسی کردووه‌ له‌ نزیکترین کاتدا سه‌ردانی ئەمریکا بکات.

جێی باسه‌ ڕۆژی یه‌کشه‌می ڕابردوو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا بۆ دووه‌م خول له‌سه‌ریه‌ک محه‌مه‌د حه‌لبووسی بۆ پۆستی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نه‌که‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه.

News Code 4715

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha