بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانەغاز لەئێستادا ئاستی بەرهەمێنان گەیشتوەتە رۆژانە 452 ملیۆن پێ سێجا غاز، هەروەها بەرنامەیان هەیە تاوەکوو سەرەتای ساڵی 2023 ئاستی بەرهەمێنان بگەیەننە رۆژانە 700 ملیۆن پێ سێجا.
هەردوو کۆمپانیای دانەغاز و نەوتی هیلال کە لەکێڵگەکانی بەرهەمهێنانی غازی هەرێم کاردەکەن لەراگەیەنراوێکدا باس لەوەش دەکەن، دوای ئەوەی چەندین چاکسازی لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی گازی هەرێم و بەتایبەت کێڵگەی گازی خۆرمۆر ئەنجامدرا، ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە رۆژانە 305 ملیۆن پێ سێجاوە لەساڵی 2018دا، لەئێستادا 50% زیادیکراوە و ئاستی بەرهەمێنانی گاز گەیشتوەتە رۆژانە 452 ملیۆن پێ سێجا.
Your Comment