هیواخوازم‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تی؛ عێراق به‌ره‌و قۆناغێكى تازه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى بەرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، هیوا دەخوازێت ئەو هەڵبژاردنە ببێته‌ ده‌سپێكى پرۆسه‌یه‌كى سیاسیى دروست له‌ عێراق و وڵاتە به‌ره‌و قۆناخێكى نوێ ببات.‌

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، پیرۆزبایى له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌روه‌ها له حاكم زاملى، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و شاخه‌وان عه‌بدوڵا‌، جێگرى دوه‌مى سەرۆکی پەرلەمان ده‌كات.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، هیواخوازه‌ "هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ببێته‌ ده‌سپێكى پڕۆسه‌یه‌كى سیاسیى دروست له‌ وڵات كه‌ كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌مو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات بێت و عێراق به‌ره‌و قۆناغێكى تازه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى و كاركردنى پێكه‌وه‌یى ئاڕاسته‌ بكات، له‌پێناو خزمه‌تكردنى زیاتر و ئێستا و داهاتویه‌كى باشتر بۆ هاوڵاتییان".

News Code 4670

Your Comment

You are replying to: .
captcha