مەسروور بازانی پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبووسی و جێگرەکانی کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی مەسروور بارزانی بڵاویکردەوە، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 9ی کانوونی دوەمی 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبووسی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئەوەش هاتووە، لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکوومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ محەمەد حەلبووسی خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو خزمەتکردنی گشت هاوڵاتییانی عێراق.

لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیی و پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم دەربڕی.

نووسینگەی راگەیاندنی مەسروور بارزانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، سەرۆکی حکوومەت هەروەها پیرۆزبایی لە حاکم ئەلزاملی و شاخەوان عەبدوڵلا کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنیان بە جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.

News Code 4665

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha