بافڵ تاڵەبانی بە یاوەریی شاندێک گەیشتە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیای فەرمیی یەکێتی ڕایگەیاند، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئێواره‌ی ڕۆژِی شه‌ممه‌، به‌سه‌ردانێک گه‌یشته‌ به‌غدا و سه‌ردانه‌که‌ش هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق که‌ ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و سه‌رۆکی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت.

میدیاکان بڵاویان کردەوە ھەریەکە لە عەدنان حەمەی مینا و قادر عەزیز و ژمارەیەک بەرپرسی تری یەکێتی یاوەریی بافڵ تاڵەبانین بۆ بەغداد.

News Code 4651

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha