بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، هێرشەكە ڕۆژی ئێوارەی چوارشەممە، سەعات 6:45 خولەك لەلایەن "میلیشیا دەرچوەكان لە یاسا" بە پێنج مووشەك بۆ سەر بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەدی عێراقی ئەنجامدراوە.
بەپێی بەیاننامەكە مووشەكەكان لە دووری نزیكەی دوو كیلۆمەتر لە بنكە ئاسمانییەكە كەوتونەتە خوارەوە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشەكەی بە "كردەوەیەكی دیكەی بێباكانە" ناوبردووە كە ئەو جۆرە كردەوانە "ئەگەرییان هەیە ببنە مایەی زیانگەیاندنی قورس بە هاوڵاتیانی مەدەنی بێ تاوانی عێراقی."
Your Comment