بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە چوارچێوەی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی یەکێتی و پارتی ئەمڕۆ 5ی کانونی دووەمی 2022 وەفدێکی تایبەتی هەردوو حزب لەسەر پرسی دەستوور و هەڵبژاردن و کۆمسیۆن، لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت و ئامادەسازیی نیشتمانی پێویست بکرێت و تێگەیشتنی هاوبەش لەسەر میکانیزمە یاسایی و سیاسیەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەبێت.
ئەوەش هاتووە، هەردولا کۆک بوون پێکەوە کار بۆ بەهێزکردنی متمانەی هاوڵاتیان بەپرۆسەی هەڵبژاردن تۆکمەتر بکرێتەوە و پرۆسەیەکی شەفاف و سەرکەوتوبێت.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە بەپێی رێککەوتنی سیاسی 5ی 3ی 2019 ی نێوان هەردوولا و کۆبونەوەکانی ئەم دواییانەی هەردوو حزب بەگیانی برایەتی و تەبایی هەنگاوە پێویستە کرداریی و یاساییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای هەرێمی کوردستان بهاوێژرێن، بڕیاریشدرا لە هەفتەی داهاتوەوە کۆبونەوەکان بەردەوام بن.
ڕادیۆ نەوا
Your Comment