بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە مووشەکێک لە سەربازگەی نەسر رۆژئاوای بەغدا، کەوتووەتەخوارەوە و ھاتووە "مووشەکەکە لە ناوچەی جیھاد رۆژئاوای بەغداوە، ئاراستەی سەربازگەکە کراوە".
راشیگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر سەکۆیەکدا گرتووە کە مووشەکێکی لەسەر دانرابوو لە جۆڕی 240 ملیمەتر کە ئاراستە نەکرابوو و ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە مووشەکەکە پووچەڵ کراوەتەوە و رادەستی بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەکانی تاوان کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ھێزە ئەمنییەکان لە لێکۆڵینەوە و ھەوڵەکانیان بەردەوامن، بە ئامانجی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەکە.
Your Comment