بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاندووە، ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی 2021دا گەیشتووەتە 41 ملیۆن و 190 هەزار و 658 کەس.
هەروەها ژمارەی نێر لە عێراقدا 20 ملیۆن و 810 هەزار کەس و 479 کەسن کەدەکاتە 51%ی دانیشتووان، لەکاتێکدا ژمارەی مێ 20 ملیۆن و 380 هەزار و 179 کەسن کەڕێکەی 49%ی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنن.
بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی وەزارەتی پلاندانان ژمارەی دانیشتووان لە شارەکان دەگاتە 28 ملیۆن و 779 هەزار و 201 کەس کە ڕێژەی 69.9%ی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنێت، هەروەها ژمارەی دانیشتووان لەناوچەکانی دەوروبەر دەگاتە 12 ملیۆن و 411 هەزار و 457 هەزار کەس کە دەکاتە 30.1%ی ژمارەی دانیشتووانەکەی.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەغداد بەرزترین ڕێژەی دانیشتووانی لەناو سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراق تێدایە کە دەگاتە هەشت ملیۆن و 780 هەزار و 422 کەس کەدەکاتە ڕێژەی 21.3%ی تێکڕای ڕێژەی دانیشتووانی عێراق، هەروەها پارێزگای موسەنا کەمترین ڕێژەی دانیشتووانی تێدایە کە ژمارەیان 880 هەزار کەسە کەدەکاتە 2.1%ی دانیشتووانی عێراق.
Your Comment