لە ئێران پاش 666 ڕۆژ، مردن بە کۆرۆنا گەیشتە کەمتر لە 25 کەس

بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 22 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 131 هەزار و 702 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممە 13ی بەفرانباری 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 1677 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 6 ملیۆن و 198 هەزار و 590 حاڵەت.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 22 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 131 هەزار و 702 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 42 هەزار و 589 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 4590

Your Comment

You are replying to: .
captcha