بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە 11ی بەفرانباری 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 1002 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 6 ملیۆن و 195 هەزار و 195 حاڵەت.
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 33 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 131 هەزار و 639 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 39 هەزار و 171 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
Your Comment