بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشێک لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە:
ئێمه له هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ جيهاندا به هۆى په‌تاى کۆڤيد_19 و لێکهوتهکانييهوه، دوو ساڵى سه‌ختمان به‌ڕێکرد. له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر به‌رده‌وام بووين، ڕووداو و به‌سه‌رهاتى دڵته‌زێنى کۆچ و کاريگه‌ريى خراپى گۆڕ‌انى که‌شوهه‌وا و لافاومان بينى. هاوسۆز و هاوخه‌مى خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و هه‌موو ئه‌وانه‌م که ئازيزانيان له ده‌ست دا و به ڕێزه‌وه ياديان ده‌که‌ينه‌وه. سوپاسى گه‌لى کوردستان ده‌که‌م که به‌رگه‌ى قه‌يران و کێشه‌کانيان گرتووه.
تێپەڕاندنى سه‌ختى و تهحهدييهکان، پاراستنى ماف و ده‌سکه‌وته دهستوورييهکان و قه‌واره‌ى فيدراڵيى هه‌رێمى کوردستان، ئێستا و داهاتوويه‌کى باشتر بۆ گه‌له‌که‌مان، کار و بهرپرسياريهتيى هاوبه‌ش و يه‌کڕيزى و تهبايى و پێکه‌وه‌يى له هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێکهاته‌کانى کوردستان ده‌خوازێت.
له عێراقيش به سوودوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌کانى ڕابردوو، هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپهڕهيهکى تازه، تێگه‌يشتنى واقعى و ئيراده‌ى جددى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، يهکترقبووڵ کردن و هاوبه‌شيى ڕاسته‌قينه‌ى هه‌مووان له پڕۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا له‌سه‌ر بنه‌ماى دروست پێويسته که متمانه و ئارامى و سه‌قامگيرى بگێڕێته‌وه و به ژيان و گوزه‌رانێکى باشتر بۆ هه‌مووان له ئێستا و داهاتووى خۆيان دڵنيابن.
سوپاسى هاوپه‌يمانى و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تى و دۆستان ده‌که‌ين که له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا پشتگيرى و هاوکارييان کردين. چه‌مک و به‌هاى هاوبه‌ش کۆمانده‌کاته‌وه و پێکه‌وه ده‌بين. وه‌ک هه‌ميشه ئاماده‌ى ئه‌رک و بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شين و وه‌ک ئه‌ندامێکى کاراى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و فاکته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌که ده‌مێنينه‌وه، هه‌رێمى کوردستانيش سهرزهمينى پێکه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى ده‌بێت.
به ئومێد و گهشبينييهوه له ژيان و ساڵێکى تازه و داهاتوو دهڕوانين و ساڵى نوێ له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌ر شاد و سه‌رکه‌وتووبن.
Your Comment