کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەمە 24ی کانوونی یەکەمی 2020 ئاژانسی وێستگەنیوز لە زاری سەرچاوەیێک لە ناحیەی دەركار رایگەیاند، ئەمشەو ھاوڵاتیان دەنگێكی زۆر بەھێزیان لە چیای خامتیر لە ناحیەی دەركار بیست، سەرەتا نەیانزانیوە دەنگەكە بۆردومان بووە یان تۆپباران، دواتر دەركەوت تۆپخانەكانی سوپای توركیا دەوروبەری گوندی بھێر و سپەبلان و چیای خامتیریان تۆپباران كردووە".
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، تۆپبارانەكە بەردەوامە و بەپێی زانیارییەكان سوپای توركیا لە قەرەقولی كێریا رەشەوە ناوچەكە تۆپباران دەكات.
Your Comment