بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری نەشناڵ ئینترست لە ڕاپۆرتێکدا چەندین هۆکار لەوان کونترۆڵی سەرچاوە داراییەکان لەلایەن حزبەکانەوە، ململانێی نێوان حزبە کوردییەکان و بوونی گەندەڵی لەو هۆکارانەن کە بووتە هۆی گەشەنەسەندنی ئەم ناوچەیە.
لەوان ئاماژە بەمە دەکات کە هەرێمی کوردستان بووتە دوو ناوچەی جیالەیەکتر لە بواری ئیداریەوە کە ناوەندی یەکێکیان لە هەولێرە و ئەوەی دیکەش لە سلێمانی کە حکوومەتی هەرێم کونترۆڵی کەمتری بەسەریەوە هەیە.
نەشناڵ ئینترست هۆشداریی داوە کە دووبەرەکی هۆکاری گەشەنەسەندنی سیاسی و ئابووریی هەرێمی کوردستانە و هەروەها ڕێکنەکەوتنی دوو حزبی دەسەڵاتدار ململانێکانی زیاتر کردووە.
ئەم گۆڤارە ئاماژەیش دەدات بە سەرهەڵدانەوەی داعش پاش 7 ساڵ لە دروست بوونی و هەروەها پێکدادانە هەمیشەییەکانی تورکیا و پەکەکە لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و هۆشداریی داوە هەوڵ نەدانی حزبە دەسەڵاتدارەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ یەکگرتن هەڕەشە لە گەشەی بەرنامە سیاسیی و ئابوورییەکان دەکات و هەڕەشە لە مانەوەی قەوارەی ئەم ناوچەیە دەکات لە عێراق.
Your Comment