بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیى كوردستان له‌سه‌ره‌تاى مانگى شوباتى ساڵى داهاتوو كۆنگره‌ى داهاتووى خۆى سازده‌كات و ڕابه‌رى ئێستاش خۆى كاندید ناكاته‌وه و ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى ده‌بێت.
لەمبارەوە سه‌رباز خۆشناو ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاندوەە، "كۆنگره‌كه زۆر پێویستبوو، ده‌بوو زوتر ببه‌سترایه، به‌ڵام به‌هۆى كۆرۆنا و دۆخى تایبه‌تى كوردستان كۆنگره‌كه‌مان دواكه‌وت".
ناوبراو ده‌شڵێت: "ڕابه‌رى ئێستاى بزووتنه‌وه كه مامۆستا عیرفانه خۆى كاندیدناكاته‌وه جارێكى تر، تائێستا كامیلى حاجى عه‌لى خۆى بۆ پۆستى ڕابه‌رى گشتى بزوتنه‌وه كاندید كردوه".
ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى بزووتنه‌وه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "كاركردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و پارتى گه‌یشتۆته بنبه‌ست و ناتوانین له حوكم له‌گه‌ڵیان به‌شداربین، بۆ داهاتووش سه‌ركردایه‌تى نوێ بڕیارده‌دات و هۆكارى نه‌بوونى كورسیش ئه‌وه‌بوو باجى برایه‌تیمان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو دا، به‌هۆى هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو كورسیمان نه‌هێنا".
Your Comment