هادی عامری: سه‌ره‌ڕای تێبینییەکانمان پابه‌ند ده‌بین بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای تێبینی و سکاڵاکانیان، پابه‌ند ده‌بن بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ په‌سه‌ند کردنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا، هادی عامری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی فه‌تح بڵاوی کرده‌وه: "له‌پێناو پابه‌ندبوونمان به‌ ده‌ستوور و یاسا و ره‌چاو کردنی مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر سه‌قامگیری دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق، له ‌چوارچێوه‌ی باوه‌ڕبوونیشمان به‌ پرۆسه‌ی سیاسی و رێڕه‌وی دیموکراسی و هه‌روه‌ها ده‌ستاوده‌ستیی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات، سه‌ره‌ڕای گومانی قووڵمان له‌باره‌ی ساخته‌کاری و ده‌ستکاری کردنی ده‌نگه‌کانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان، پابه‌ند ده‌بین به‌ بڕیاری دادگای فیدراڵیه‌وه‌".

عامری راشیگه‌یاندووه‌: "ئه‌گه‌ر تانه‌ و سکاڵاکان له‌ هه‌ر وڵاتێک که‌ رێز له‌ دیموکراسی ده‌گرێت پێشکه‌ش به‌ هه‌ر دادگایێکی ده‌ستووری بکرانایه‌، به‌شی ئه‌وه‌یان تێدابوو که‌ بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن بدرێت".

نووسینگه‌ی تایبه‌تی هادی عامری جه‌ختیشی کردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی خۆیان به‌بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی و ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "به‌بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی پابه‌ندین که‌ رووبه‌ڕووی چه‌ندین فشاری گه‌وره‌ی ناوخۆی و ده‌ره‌کیی بووه‌ته‌وه‌".

News Code 4513

Your Comment

You are replying to: .
captcha