مستەفا کازمی: عێراق نەگەیشتووە بە بنبەستى سیاسی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت،تاکە چارەسەر بۆ پێکهێنانى حکوومەتى نوێ گفتوگۆیە و لەئێستاشدا ئەو گفتوگۆیە لە ئارادایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: ئەو بڕوای بە بنبەستی سیاسی نییە و عێراقیش نەگەیشتووە بەو بنبەستە، بۆیە گفتوگۆ جێگرەوەی هەموو ئاڵۆزی و ناکۆکییەکانەوە.

کازمى ئەوەى خستەڕوو کە هەڵبژاردن بەڕێوەچووە و ئێستا گفتوگۆ هەیە بۆ پێکهێنانى حکوومەت ئەوەش تاکە چارەسەرە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا.

ناوبراو دەشڵێت: "ئێمە تاکە وڵات نین کە پێکهێنانى حکوومەتمان دواکەوتووە، بەڵکوو وڵاتانى دیکەش هەن کە لەم پرسەدا رووبەرووی ئاستەنگ بوونەتەوە".

هەروەها سەرۆک وەزیرانى عێراق وتیشى: "هیچ بژاردەیەکمان لە پێش نییە جگە گفتوگۆ نەبێت کە چارەسەرە بۆ بونیادنانی ئاییندەیەکی شایستە بۆ عێراقییەکان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە؛ دەبێ گفتوگۆ هەلێک بێت بۆ ئومێد بەخشین، چوونکە عێراق تەنیا لە رێگەی لێکتێگەیشتن و گفتوگۆ بونیاد دەنرێت، نەک هەڕەشەو ئاڵۆزی".

News Code 4496

Your Comment

You are replying to: .
captcha