بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد هەمەوەندی، راوێژکاری بارهگای مەسعوود بارزانی نووسینێکی بڵاو کردۆتهوه و لهبهشێکیدا نووسیویهتی: "چەند ساڵی رابردوو، بەهۆی هەڵەی بەشێک لە لێپرسراوو بەرپرسانی پارتی، کە بیرو هۆشی تەواوییان تەنها بەرژەوەندییە کەسێتییەکانی خۆیان بوو، ئاوێکییان رشت بۆ هەندێ گەماڵ و پیسخۆری دەستی دوو و سێی حیزبەکانی دی و بەناوی نووسین و وتار و پیشەی رۆژنامەوانیەوە خزاندینیانە نێو ریزەکانی پارتی، بەڵام بەشێوەیەکی بازاڕی و بەبێ هیچ پلانێک، تەنها لەسەر بنەمای کڕینی ئەم پیسخۆر و دەم شڕانەی رۆژانە لە ناوچە جیاجیاکان، جنێوو سووکایەتییان ئاڕاستەی پارتی و سەرۆک و سەرکردایەتی و ئەندامانی پارتی لە حکوومەت دەکرد..!"
ناوبراو دهڵێت: "کاتێکیش خزێندرانە نێو ریزەکانی پارتی، دوای بڕینەوەی مووچە و پشتیوانی بەردەوام بۆ سوودمەندبوونییان لەسەر حیسابی خەڵکی دڵسۆز و رەش و رووتی پارتی، تاو ناتاو ژەهری باڵباڵێن و دووبەرەکی لەنێوخۆی حیزب پارتی، هەڵدەڕێژن کە لە بنچینەدا هیچ جۆرە باڵباڵێنێک لەنێو پارتیدا نییە و جێی نابێتەوە..!".
Your Comment