سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی: ئەوانەی پەیڕه‌وی ئیسلامی سیاسین، ئیسلامیان ناشیرین کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی ده‌ڵێت، دەبێ ئیسلام لە ئیسلامی سیاسی جودا بکەینەوە، ئەوانەی پەیڕوی ئیسلامی سیاسین، ئیسلامیان ناشیرین کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند: ''ئێمەی کورد لە وڵاتی خۆماندا دوو جار تووشی چەوسانەوە بووین، جارێک قەومی و جارێکیش مەزهەبی، ڕەنگە ئێستاش ئەو هەورە هەر لەسەر سەرمان بێت، بۆ نموونە کوردە فەیلییەکان بەئامانج دەگیران، لەبەر ئەوەی هەم کوردن و هەم شیعەن، ئێستاش کوردە سوننەکان هەم کوردن و هەم سوننەن لە حکوومتی شیعەدا".

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی جەختی کردەوە کە ''دەبێ ئیسلامی لە ئیسلامی سیاسی جودا بکەینەوە، ئەوانەی پەیڕوی ئیسلامی سیاسین، ئیسلامیان ناشیرین کردووە و خەڵکیان تووشی هەڵوێستی نەرێنی کردووە لە بەرانبەر ئیسلامدا".

فازڵ میرانی وتیشی، ''ئیسلامی ئیجابی خەڵک بەرەو پێکەوەژیان هان دەدات، بەڵام ئەو حزبانەی کە ئیسلامین، یان لە تەقلیددا دەژین و پێش ناکەون، خەڵک بەرەو ئیرهاب هان دەدەن، ئەمەش خیلافی ئیسلامە. بۆ نموونە کوشتنی خەڵک و قبووڵ نەکردنی خەڵکی ناموسڵمان و ئەوانەی کوشتاری دەستی ئێزدی ناخۆن، یان لە ماڵی مەسیحییەک ناخەون، ئەمانە خیلافی ئیسلامن".

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سەرباری ئەو چاوساندنەوە و سەرکوتانەی لە درێژایی مێژوودا بەسەر کورددا هاتووە، بەڵام کورد هەم خاک و هەم ئایین و هەم خۆیان پاراستووە.

News Code 4470

Your Comment

You are replying to: .
captcha