بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە شاندی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی بەسەرۆکایەتی نووری مالیکی سەردانی هەرێمی کوردستان کردووە و لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکردایەتی پارتی و یەکێتیدا کۆ دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە سەردانەکەدا دۆخی عێراق، پرسی هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکرێت.
Your Comment