بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەڵێت، "لە دیدارێکدا پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ کۆمارى ئیسلامیى ئێران و برەودان بە بوارەکانى هاریکاریى هاوبەش تاوتوێ کرا.
لەم دیدارەدا هەروەها دوایین هەنگاوەکانى پرۆسەى سیاسى لە عێراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانى حکوومەتى نوێی عێراق، پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا و بەردەوامیى گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان، مەترسییەکانى تیرۆر و هێرش و پەلامارەکانى ئەم دوایییەى داعش، تاوتوێ کران."
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیى کارکردن بۆ پاراستنى ئارامى و سەقامگیریى ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانى وڵاتانى ناوچەکە لەسەر بنەماى دۆستایەتى و بەرژەوەندیى هاوبەش، هەروەها جەختیان لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامیى ئێران کردەوە.
Your Comment