پەرەپێدانى پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی باڵیۆزی ئێران و نێچیرڤان بارزانی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان_ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کرد و جەختیان لە گرنگیی کارکردن بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەڵێت، "لە دیدارێکدا پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ کۆمارى ئیسلامیى ئێران و برەودان بە بوارەکانى هاریکاریى هاوبەش تاوتوێ کرا.


لەم دیدارەدا هەروەها دوایین هەنگاوەکانى پرۆسەى سیاسى لە عێراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانى حکوومەتى نوێی عێراق، پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا و بەردەوامیى گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان، مەترسییەکانى تیرۆر و هێرش و پەلامارەکانى ئەم دوایییەى داعش، تاوتوێ کران."


وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیى کارکردن بۆ پاراستنى ئارامى و سەقامگیریى ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانى وڵاتانى ناوچەکە لەسەر بنەماى دۆستایەتى و بەرژەوەندیى هاوبەش، هەروەها جەختیان لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامیى ئێران کردەوە.

News Code 4460

Your Comment

You are replying to: .
captcha