هۆکاری ڕوودانی لافاوەکەی هەولێر چارەسەر نەکردنی کێشەی ئاوەڕۆکان بوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت بۆمان دەرکەوتووە کە بەشێک لە هۆکاری ڕوودانی لافاوەکە چارەسەرنەکردنی کێشەی ئاوەڕۆ لەو شوینانە بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لوقمان وەردی، سەرۆکی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی کوردستان بەSNNی ڕاگەیاندووە: بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ هۆکاری ڕوودانی لافاوەکەی هەولێر و هەروەها لێکۆڵینەوە لەو زیانە زۆرە گیانی و مادییەی بەهۆی ئەو لافاوەوە تۆمارکرا، وەک لیژنەی شارەوانی لەپەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی شوێنی لافاوەکەمان کرد و بۆمان دەردەکەوت جگە لەوەی ڕێژەیەکی زۆر باران باران باریوە لەهەمان کاتیشدا دەستکاری کردنی ڕێڕەوی ئاوەکان و نەبوونی ئاوەرۆی سندووقی بووە بوونەتە هۆی دروستبوونی لافاوەکە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوەی بۆمان دەرکەوت بەشێکی دروستبوونی ئەو لافاوە پەیوەندی بە چارەسەرنەکردنی کێشەی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر و نەبوونی ئاوەڕۆی سندوقی هەیە و هەروە بەهۆی دروستکردنی چەند پڕۆژەیەک ی نیشتەجیبوون ڕێڕەوی کەندە سروشتییەکان پڕکراونەتەوە، کە ئەوە هەڵەیەکی گەورەیەی نەدەبوو ئەو کارە بکرێت، بەجۆرێک کەندی سروشتی دارەتوو پڕکراوەتەوە و بینای لەسەر دروستکراوە.

هەر لەوچوارچێوەیەدا عەبدوڕەحمان موهەندیس ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولیر دەڵێت کە ڕوودانی لافاوەکەی هەولێر بەشێکی پەیوەندیی بە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی هەولێرەوە هەبووە و دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

News Code 4458

Your Comment

You are replying to: .
captcha