بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عەبدوڵا ئەندامى مەکتەبی سیاسیى یەکێتیى بەشارپرێسی راگەیاند: "من نەمبیستووە پارتى داوای پۆستى پارێزگاری کەرکووک بکات، بەڵام پێویستە ئەو پۆستە بۆ یەکێتى بێت، چوونکە زۆرینەى خەڵکى کەرکووک یەکێتیەو دەنگی بە یەکێتى داوە".
ناوبراو ئاماژەى بەوەش کرد، ئەوان هەرگیز پۆستى پارێزگاری کەرکووک نابەستینەوە بە پرسی پێکهێنانى حکوومەتى عێراقەوە، چوونکە ئەم دوو شتە جیاوازن، ئێمە کە پێگەمان لە نینەوا بەهێزە، بەڵام لەچەند ساڵى رابردوودا مەیدانەکەمان بۆ پارتى چۆڵ کردبوو، بەڵام کە بۆمان چۆڵکردبوو مانای ئەوە نییە کە نەتوانین لەوێ ئەسپی خۆمان تاو بدەین".
ئەندامەکەى مەکتەبی سیاسى یەکێتى جەخت دەکاتەوە، بەستنەوەی پۆستى پارێزگاری کەرکووک بە پێکهێنانى حکوومەتى عێراق هەڵەیە و دەبێتە بەربەست لەبەردەم رێککەوتنى لایەنە سیاسیەکانى هەرێم، هیواداریشە هیچ لایەک ئەو بەربەستە دروست نەکات.
ئارێز عەبدوڵا باس لەوەش دەکات، بۆچی یەکێتى بۆی نەبێت بەڕێوەبەری ناحییەک لە دەشتى نەینەوا دابنێت، بەڵام پارتى کە کەمینەیەکە لە کەرکووک داوای پۆستى پارێزگاری کەرکووک بکات.
لەماوەی رابردوو چەند بەرپرس و پەرلەمانتارێکى پارتى داوای پۆستى پارێزگاری کەرکووکیان دەکردو ئەوەشیان گرێدەدایەوە بە پۆستى پارێزگاری کەرکووک.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامى مەکتەبی سیاسیى یەکێتى پارتى لە کەرکووک کەمینەیە و بۆی نییە داوای پۆستى پارێزگاری کەرکووک بکات.
News Code 4456
Your Comment