بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عیماد ئەحمەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی فەرمی حزبەی وتوویەتی، پۆستی سەرۆک کۆمار بووەتە عورف و پشکی کوردە و سەرۆک وەزیران بۆ شیعە و سەرۆکی پەرلەمان بۆ سونەیە، ئەمە بە تەوافق کراوە و ئەگەر مەبدەئی تەوافق کاربکات دەبێت بەو شێوەیە بێت.
روونیشیکردووەتەوە، لەناو کوردیشدا سەرۆک کۆمار بووەتە پشکی یەکێتی و ئێمە کە دەڵێین دراوە بە یەکێتی وا حساب ناکەین کە تاجێکە خراوەتە سەر شانی، ئەمە ئەرکێکە و کەوتوەتە ئەستۆی یەکێتی.
سەبارەت بە پاڵێوراوی داهاتوویان بۆ ئەو پۆستە ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی وتوویەتی، لای خۆیانەوە و لە مەکتەبی سیاسی کە قسەکراوە یەکلایی نەکراوەتەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا دکتۆر بەرهەم لە هەموو کەسێک حزووری زیاترە، ئەوەش وەکوو ئەوە نییە تاجێکە دەیخەنە سەر شانی، ئەرکێکە دەبێت بچێت لەوێ خزمەتی کێشەی کورد بکات و خزمەتی عێراقی نوێ بکات، وەکوو یەکێتیش شانازی بکەن و بڵێن سەرۆک کۆمارێکیان هەیە خزمەتی کورد و عێراقی کردووە.
Your Comment