بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەروەی ئەمریکا لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت، تورکیا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ تێکشکاندنی "رێکخراوە تیرۆریستەکان" لەناوخۆ و دەرەوەی سنوورەکانی لەنێویاندا "پەکەکە".
دەشڵێت: "تورکیا ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرە لەنێویاندا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش".
راپۆرتەکە باس لە پەکەکە دەکات و دەڵێت: "ئەو گرووپە بەردەوامە لە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لەناوخۆی تورکیا، هەروەها هێرشیش دەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە لە دەرەوە ئەوەش لەڕێگەی گرتنی خەڵک بە بارمتە؛ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەناوخۆی وڵات، هاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە باکووری عێراق و باکووری سووریا، هێرشی دژ بەو گرووپانە کردووە".
بەگوێرەی داتاکانی "کۆمەڵەی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان" کە رێکخراوێكی ناحکومییە، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2020، ئەو ئۆپەراسیۆنانە لانیکەم 35 کەسی سیڤیل، 41 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و 265 ئەندامی پەکەکە لە پارێزگاکانی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی ئەو ناوچانەی کە پێکدادان لەگەڵ پەکەکە دروستبووە، کوژراون.
حکوومەتی تورکیاش لە ساڵی 2020دا، بەهاندەری سیاسی و لەسەر بنەمای پاڵپشتیکردن یان هاوکاریکردنی پەکەکە"، بەردەوام بووە لە دەستگیر کردن و زیندانی کردنی خەڵک لەنێویاندا رۆژنامەڤان، چالاکڤانی مافی مرۆڤ، پارێزەر و سیاسەتڤانان.
Your Comment