بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی لهپهرهی خۆی له تۆڕی کۆمهڵایهتی فهیسبووک بڵاویکردهوه که پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەمستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ پێگەیشتووه و بارزانی دهڵێت جەختمان لەگرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی فیدڕاڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەهەموو ئاستەکاندا کردەوە.
مەسرور بارزانی نووسیویهتی، "لەپەیوەندییەکەدا جەختمان لە گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی فیدڕاڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو ئاستەکاندا کردەوە لەپێناو دابین کردنی ئاسایش و سەقامگیریی و بەرژەوەندیی گشت پێکهاتەکانی عێراق."
ئاماژه بۆ ئهوهش دهکات، "لەپەیوەندییەکەدا، سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ، پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی قوربانیانی ئەمڕۆی لافاوی هەولێر دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست. لەپەیوەندییەکەدا، گفتوگۆمان دەربارەی ئەو ڕێکارانە کرد،کە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتوویەتەبەر بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە."
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ڕاشیگهیاندووه، "سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ، دڵنیاییدا،کە حکوومەتی فیدڕاڵی، هەر ڕێکارێکی پێویست بێت ئەنجامی دەدات بۆ هاوکاری کردنی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیانەکانی کارەساتی لافاوەکە".
Your Comment