لە ساڵی 2021 قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ھەرێم لەگەڵ ئێران 10 ملیار و لەگەڵ تورکیا 12 ملیار دۆلار بووە

بەشی جیهان- جێگری سەرۆکی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان گوتی، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەرێم و ھەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا زیاتر لە ٢٢ ملیار دۆلار بووە.

عەتا محەمەد، جێگری سەرۆکی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمساڵ جموجۆڵی بازرگانیی هەرێم لەگەڵ وڵاتان زۆر زیادی کردووە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەمساڵ کەلوپەلێکی یەکجار زۆر لە ھەموو بوارەکان لە خۆراکەوە تا هەموو کەلوپەلەکانی دیکە ھاتووە بۆ ھەرێمی کوردستان و ھەرچی پێداویستی ھەیە بۆ ھەرێمی کوردستان ھاوردە و دابین کراوە، بە جۆرێک ساڵی ڕابردوو قەبارەی بازرگانیی نێوان ھەرێم و ئێران ھەشت ملیار دۆلار بووە و ئەمساڵ بۆ ١٠ ملیار دۆلار بەرز بووەتەوە و لەگەڵ تورکیاش پار ساڵ ١٢ ملیار دۆلار بوو ئەمساڵ زیاتر لە ١٢ ملیار دۆلار بووە، بۆیە بەگشتی ئەمساڵ زیاتر لە ٢٤ ملیار دۆلار کەلوپەل ھاوردە کراوە.''

عەتا محەمەد ڕوونیشی کردەوە: ''ئەو کەلوپەلانەی ھاوردەش کراوە لە ھەموو بوارەکاندا ھەموو بۆ ھەرێمی کوردستان نەبووە و بەشێکی زۆری ڕەوانەی پارێزگاکانی عێراق کراوە، چوونکە ھەرێمی کوردستان دەروازەیەکی گرنگە بۆ دابین کردنی کەلوپەل بۆ عێراقیش، نەک تەنھا بۆ ھەرێمی کوردستان.''

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: ''ھەناردەمان کەمە و تەنھا ھەندێک کەلوپەل و بەرھەمی خۆراک ھەناردە دەکرێت، وەکوو بەرھەمی پەتاتە و کەلوپەلیش وەکوو ئاسن و شتی دیکە، ئەگەرنا بەگشتی ھەناردەمان کەمە.''

بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان، ئەسکەندەر محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەمساڵ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر زیادی کردووە بە ڕێژەی ٦٠%، چونکە ئەمساڵ بازرگانێکی زۆر ھاتوون بۆ ھەرێمی کوردستان و شاندێکی زۆر ھاتوون و کۆنفرانسی بازرگانی کراون و کەلوپەلێکی زۆر ھاوردە کراوە و وەبەرھێنانێکی زۆر کراوە ئەمانە ھەمووی وای کردووە کە جووڵەی بازرگانی زیاد بێت.''

ئەسکەندەر محەمەد ئەوەشی خستە ڕوو : ''پرۆتۆکۆڵی لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ ٢٠٠ ژووری بازرگانیی جیھان ھەیە و جگە لەوەش پەیوەندیمان لەگەڵ ھەموو وڵاتان ھەیە لە بواری بازرگانیدا، بۆیە بەھۆی کەم بوونەوەی کۆرۆنا دۆخەکە بەردەوام بەرەو باشی دەڕوات".

News Code 4405

Your Comment

You are replying to: .
captcha