كونسوڵی توركیا: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

بەشی تورکیا- كونسوڵی توركیا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان کۆبوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌ هاكان كاراچای، كونسوڵی گشتیی توركیا له‌ هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

كونسوڵی گشتیی توركیا لە کۆبوونەوەکەدا وتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، سه‌قامگیری دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق گرنگه‌ بۆ ناوچه‌كه‌، بۆیه‌ هاریكار ده‌بن له‌ پێناو به‌رقه‌رار بوونی ئاشتی و ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌".

جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ باره‌ی كۆتایی هێنانی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆره‌وه‌، به‌ پێویستی زانی ئه‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌ی كه‌ لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکاندا هه‌یه‌ پڕ بكرێته‌وه‌ و ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌رده‌وامی هه‌بێت، له‌ پێناو دابین كردنی ئاسایش و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه‌.

News Code 4403

Your Comment

You are replying to: .
captcha