بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرسەلان بایز ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی وهڵامى سهرۆكى ههرێمى كوردستان دهداتهوه و دهڵێت: "لەمەودوا بۆ هەر گرفتێکى نایاسایی دادگاکان، ناچاردەبین ڕوو لەسەرۆکى هەرێم بکەین و بڵێین بەڕێز، پڕۆژە و بەرنامە ڕاگەیەنراوەکەى خۆتان جێبەجێ بکەن".
ناوبراو لهبهشى 119ى وتارهكانیدا لهژێر ناونیشانى "كۆڵهپشت" نووسیویهتى، "جەنابی سەرۆک...! ئەرکێکى قورست خستە ئەستۆى خۆت".
ئهرسهلان بایز دەشڵێت: "لەوتارەکەى ڕۆژى 8ى ئهم مانگهو لەپیرۆزبایی سوێندخواردنى سەرۆکى دادگاى پێداچوونەوە و سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى هەرێمدا پرسیارت کرد: ئایا واقعی دەسەڵاتى دادوەرى لە هەرێمى کوردستاندا ئاوایە کە هاوڵاتى بەتەواوى بڕوا و متمانەى بەدەسەڵاتى دادوەرى هەیە؟".
باسى لهوهش كردووه، "ئینجا لەبڕگەیەکى ترى وتارەکەت دەڵێى: "هەندێ ڕاستى هەیە دەبێ زۆر بەجورئەتەوە دانى پێدا بنێین، دەسەڵاتى دادوەرى کێشە و تەحەداى جددى لەبەردەمدایە و دەبێ چارەسەر بکرێن، کەم و زۆر هەوڵ و دەستێوەردان و هەژمون و کاریگەریى سیاسى بەسەر هەندێ لایەنى دەسەڵاتى دادوەریدا هەیە و دەبێ ڕێى لێ بگیرێ".
لهوهڵامى ئهو وتارهدا ئهرسهلان بایز دهڵێت: "پرسیارى ئێمەش ئهوهیه، ئایا کێن ئەو کەسانەى دەست لە کاروبارى دادوەران وەردەدەن؟ بۆچى متمانە لەنێوان جەماوەر و دادگاکانى هەرێمدا نییە؟! چوونکە بەدرێژایی ئەو بیست ساڵەى ڕابردوو هەردوو حزبی دەسەڵاتدار یهكێتى و پارتى دامەزراوەى دادوەرییان لەنێوان خۆیاندا دابەش کردووە و دادگاکان لەژێر هەژمونى هەردوو حزبدان".
بهرپرسهكهى یهكێتى لهدرێژهى نووسینهكهیدا ئهوهشى باس كردووه: "زۆر ڕاستە نەبوونى متمانەى نێوان جەماوەر و حکوومەت و هەردوو حزبیش، لە ئەنجامى نەبوونى سەروەریى یاسایە، هەربۆیە هەردوو حزب لەدوا هەڵبژاردندا زیاتر لەنیو ملیۆن دەنگیان کەم بۆتەوە، ئەو وتەیەى بەڕێزتان زۆر زۆر ڕاستە کە "دادوەرى، یەکێکە لەبنەما هەرە گرنگەکانمان، ئەگەر دەسەڵاتى دادوەرى پتەوبێت، وڵات پارێزراو دەبێت و ئینتیماش بۆ وڵات جێگیر دەبێت".
ئهرسهلان بایز ئهوهشى وتووه، "ئێمەى هاوڵاتى لەمەودوا بۆ هەر گرفتێکى نایاسایی دادگاکان و بۆ هەر گرفت و هەژمونێکى سیاسى حزبە دەسەڵاتدارەکان بۆ سەر سەروەرىی یاسا، ناچار دەبین ڕوو لە سەرۆکى هەرێم بکەین و بڵێین بەڕێز: پڕۆژە و بەرنامە ڕاگەیەنراوەکەى خۆتان جێبەجێ بکەن".
Your Comment