بەپێی هەواڵی کوردپرێس قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی حكوومەتی هەرێم لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی كۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ کرا لەبارەى دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی عێراق و هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان كردەوە لەپێناو پاراستن و بەدیهێنانی بەرژەوەندی گشتی.
جەختیش کرایەوە کە؛ پێویستە ھەمووان رۆڵى خۆیان ببینن لەخێراتر کردنی هەنگاوەکانی دەستپێكردنی گفتوگۆی پێکهێنانی حکوومەتى نوێ بەجۆرێک کە لە بەرژەوەندی عێراق و داخوازییەکانی گەلەکەیدا بێت.
Your Comment