کوردپرێس:
شێروان عه‌وڵا خورشید، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له نوسراوێكدا رایگه‌یاندوه، "ئاگاداری گشت میدیا بیندراوەکان و پۆرتاڵەکانیان دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بڵاونەکەنەوە کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە بەرهەمهێندراون و تایبەتن بە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل".
ئاماژه‌ی به‌وشه‌كردوه، "بڵاوکردنەوەی ئەم وێنە و ڤیدیۆیانە بە بێئاگایی ئەم کەناڵانە دەبن بە رایەڵێکی میدیایی تیرۆریستان و لەوێوە ترس و تۆقاندن و دڵەڕاوکێ لەنێوان هاوڵاتییاندا بڵاودەکەنەوە، ئەمەش پێچەوانەی ماددەی سێیەم بڕگەی سێیەمە لە رێنوێنیی ژمارە 1ی ساڵی 2014ی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، تایبەت بە رێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان".
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "هه‌ر كه‌ناڵێك پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بێت، روبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی ئەرکی سەر شانی هەمولایەکە، بۆیە پێویستە پابەندی یاسا و رێنوێنییەکان بن".
Your Comment