بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەممە 5ی کانوونی یەکەمی 2021 لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە عزەت شابەندەر سیاسەتمەداری سەربەخۆی عێراقی کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆکتۆبەری ڕابردوو تاوتوێ کران.
هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر ڕێگەچارەکان بۆ تێپەڕاندنی قەیران و تەحەددیاتی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق.
Your Comment