سیستەمی هاوسەرۆکی لە یەکێتی شکستی هێنا/ ئێستا بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی حزبە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکارى سه‌ربازى سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ڕایگه‌یاند، ئێستا بافڵ تاڵه‌بانى به‌کردار سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ده‌کات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌ستا ڕه‌سوڵ ڕاوێژکارى سه‌ربازى سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ڕایگه‌یاند: وه‌ک که‌رکووکیه‌کان پێان وابووه‌ هاوسه‌رۆکى له‌نێو یه‌کێتى شتێکى تازه‌یه‌، ئێستاش ده‌رکه‌وت سیستمى هاوسه‌رۆکى له‌ناو یه‌کێتى سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو بۆیه‌ کۆتایی هاتووه‌.

وه‌ستا ڕه‌سوڵ وتیشى، به‌پێى ئه‌و بڕیاره‌ى له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانیه‌وه‌ ده‌رکراوه‌ لاهور شێخ جه‌نگى ده‌رکراوه ‌و ئێستا بافڵ تاڵه‌بانى به‌کردار سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتى ده‌کات.

ڕاوێژکاره‌ سه‌ربازیه‌که‌ى یه‌کێتى هێما بۆئه‌وه‌ش ده‌کات، داعش ناوچه‌یه‌کى جوگرافى دیاریکراو داگیر ده‌کات و ده‌ڵێت: ئێستا داعش له‌ قۆناغى خۆڕێکخستنه‌وه‌ ده‌رچووه‌ و له‌قۆناغى هه‌وڵدانه‌ بۆئه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌ک بخاته‌ ژێر ڕکێفى خۆى.

News Code 4326

Your Comment

You are replying to: .
captcha