کوردپرێس:
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بەمیدیاکانی ڕاگەیاند، لەگهڵ وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە دوو میحوەر گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
بەوتەی نوێنەرەکەی حکوومەتی هەرێم، لەگەڵ بەغدا لەهەردوو میحوەری دیالە و کەرکووک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش گەیشتوونەتە ڕێکەوتن، میحوەرەکانی دیکەش لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو ڕێککەوتنی لە سەر دەکرێت.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا جەخت کراوەتەوە لەوەی، دەبێت ژووری هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق چالاکتر بکرێتەوە.
Your Comment