دەمیرتاش: ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەخت نەکرێت، تورکیا دەڕووخێت

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لەبارەی ئەگەری بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا هۆشداری دەدات و دەڵێت ئەگەر ئەو هەڵبژاردنە نەکرێت تورکیا دەڕووخێت.

کوردپرێس:

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە ماوەی زیاتر لە 5 ساڵە لە گرتووخانەدایە لەڕێی پارێزەرانییەوە قسەی بۆ میدیای تورکیا کرد و رایگەیاند:"دەسەڵات تاوەکوو زیاتر لە سندووق رادەکات دەنگی زیاتر لەدەستدەدات".

دەمیرتاش گوتی: "لەوانەیە ئاکەپە ساڵی 2023 رووبەڕووی کێشەی تێپەڕاندنی بەربەستی پەرلەمانی ببێت. بەڵام بابەتەکە ئەوە نییە ئاخۆ ئاکەپە چی بەسەردێت، چونکە ئەمە یەکلایی بووەتەوە. ئەسڵی بابەتەکە ئەوەیە، ئایا تورکیا ساڵ و نیوێکی دیکە بەرگەی ئەم قەیرانە دەگرێت؟".

دەمیرتاش هۆشداری لە بەردەوامبوونی رەوشی ئێستای تورکیا دا و گوتی: "ئەوەی دەبینرێ پێماندەڵێ ئەگەر راستەوخۆ نەچینە هەڵبژاردنەوە، تورکیا رووخانێک دەڕووخێت، کە نۆژەنکردنەوەی زۆر سەخت دەبێت. هەر بۆیە ئەرکی لەپێشینەی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و کۆمەڵگەییە گۆڕەپان گۆڕەپان باس لە هەڵبژاردن بکات".

دەمیرتاش هەروەها جەختیکردووەتەوە کەسانێک هەن نایانەوێ ئەم دۆخە گۆڕانکاریی بەسەردا بێت، بۆ نموونە ئەوانەی دەوروبەری سەرۆککۆمار کە خۆیان بەرژەوەندیی تایبەتیان لەم دۆخە هەیە.

News Code 4277

Your Comment

You are replying to: .
captcha