کوردپرێس:
چاودێری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا لەبارەی دۆخی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا ئاماژەی بە پێکهاتنی هێزی ناحیزبی لە هەرێمی کوردستان کردووە و تاوتوێی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە وەک هێزێکی ناسیاسی دەکات.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەو ڕاپۆرتەدا ئەو هێزانەی سەر بە دوو پارتی دەسەڵاتدار نین بە لیوای پارێزەری هەرێمی ناو دەبات و دەڵێت وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم دواییەدا 550 کەسی لە هێزێ پێشمەرگە و لە لیوای 80ی سەر بە پارتی خستۆتە سەر لیواکانی پارێزەری هەرێمی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی پێنتاگۆن بڕیاری هێزی زیاتریش لە پێشمەرگە و لە ڕیزەکانی 80ی سەر بە پارتی و 70ی یەکێتی پێوەندی بە هێزی ناسیاسیی ناسراو بە لیوای پارێزەری هەرێمی بکەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا باسی ئەوەش کراوە کە ئەمریکا بە مەرجێک مووچەی پێشمەرگە خەرج دەکات کە ئەو هێزانە لە ژێر دەسەڵاتی دوو پارتی باڵادەستی هەرێم بێنە دەرەوە. ئەمریکا لە ئێستادا سێ مانگ جارێک 60 ملوێن دۆلار بۆ خەرج کردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە لە لیوای تازەدامەزراودا دەنێرێت.
چاودێری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا باسی سنووردارکردنی بەرنامەی ئاڵوگۆڕکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە دوو پارتی دەسەڵاتدار دەکات و دەڵێت هۆکاری ئەو ئاڵوگۆڕکردنە سنوورداربوونی یارمەتیی داراییی ئەمریکایە. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە ئەمریکا تەنها مووچەی ئەو پێشمەرگانە خەرج دەکات کە لە ژێردەسەڵاتی دوو پارتی باڵادەستی هەرێم دەرهێنرابن و پێوەندییان بە هێزی تازەدامەزراوی پارێزەری هەرێمییەوە کردبێت.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ژمارەی هێزەکانی 80ی سەربە پارتی لە نێوان 65 هەزار بۆ 70 هەزار هێز ناو دەبات و دەڵێت ژمارەی ئەو هێزانە لە لیوای 70ی سەر بە یەکێتی 65 بۆ 50 هەزار هێزە.
Your Comment