بۆ چارەسەرکردنی برینەکانیان 53 برینداری کیمیایی هەڵەبجە رەوانەی ئێران دەکرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمایی  ڕایگەیاند: 53 برینداری چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە رەوانەی وڵاتی ئێران دەکرێن بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عیماد فەیروز، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمایی لە هەڵەبجە بە کوردستان24ی راگەیاندووە: "دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوو لیژنەیەکی پسپۆڕ پێکهێنرا بۆ پشکنینی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، توانیان 350 نەخۆش ببینن، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی لەو ژمارەیە 53 بەرکەوتوو پێویستیان بە چارەسەرە لە دەرەوەی وڵات، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەتوانرا ساڵی رابردوو سەفەر بکەن، بۆیە ئێستا بۆ چارەسەر سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن".

ئاماژەی بەوەش کرد: "بۆ دووبارە پشکنین لیژنەیەکی پسپۆڕان لە وڵاتی ئێرانەوە هاتوونەتە هەڵەبجە، جگە لەو 53 کەسە توانیان زیاتر لە 500 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی ببینن".

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمایی روونیکردەوە: "لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو 53 بەرکەوتووەی چەکی کیمایی رەوانەی وڵاتی ئێران دەکرێن".

ناوبراو وتیشی ساڵی رابردوو مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا 53 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی بۆ چارەسەر رەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێن، بەڵام بەهۆی کۆرۆنا لەوکات نەیانتوانی بچنە دەرەوەی وڵات.

News Code 4268

Your Comment

You are replying to: .
captcha