نزیکەی ٣٠٠ خوێندکار ‌و چالاکوان لە خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیر کراون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی ‌ایگەیاند له ‌خۆپیشاندانی‌ خوێندکاراندا لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ٣٠٠ گەنج و چالاکوان دەستگیر کراون‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی ‌و ڕۆشنبیران ‌و چالاکوانان ‌و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕاگه‌یه‌ندراوێک بڵاو ده‌که‌نه‌وه ‌و ده‌ڵێن: "هەمووان ئاگادارن دوای چوار ڕۆژ له خۆپیشاندانی مەدەنیانەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی کۆتایی پێهێنانی خۆپیشاندانەکان دەسەڵاتدارانی هەرێم بەهەموو شێوەیەکی ناشارستانی و توندوتیژی و دەستگیرکرن و ڕفاندن و ڕاوەدونان کەوتوونەتە گیانی خوێندکاران و خۆپیشاندەران. بەپێی زانیارییەکانی ئێمە نزیکەی ٣٠٠ گەنج و چالاکوان دەستگیرکراون ‌و تا ئێستا لە زیندانەکاندا ماونەتەوە.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌، "لەئەگەری ئازاد نەکردنی بێ مەرجی خوێندکاران ‌و چالاکوانان ‌و کۆتایی نەهێنان بەسەربازگە کردنی شارەکان هەڵوێستی ترمان دەبێت."

News Code 4232

Your Comment

You are replying to: .
captcha