ته‌ندروستی هه‌رێم؛ 12 كه‌سی دیكه‌ به‌كۆرۆنا مردن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 5865 (پێنج هه‌زار و هه‌شتسه‌د و شه‌ست و پێنج) پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا 468 (چوارسه‌دو شه‌ست و هه‌شت) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 529 (پێنجسه‌د و بیست و نۆ) تووشبوو چاك بوونه‌وه‌، 12 (دوازده‌) تووشبووش مردوون.

کوردپرێس:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا 5865 (پێنج هه‌زار و هه‌شتسه‌د و شه‌ست و پێنج) پشكنینی كۆرۆنا پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا 468 (چوارسه‌دو شه‌ست و هه‌شت) توشبوی نوێی كۆرۆنا توشبو تۆماركراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، 529 (پێنجسه‌د و بیست و نۆ) توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 12 (دوازده‌) توشبوش مردون، 3 (سێ) كه‌س له‌ هه‌ولێر، 2 (دو) كه‌س سلێمانی، 5 (پێنج) كه‌س له‌ دهۆك، 2 (دو) كه‌سیشیان له‌ له‌ ڕاپه‌ڕین بون.

News Code 4228

Your Comment

You are replying to: .
captcha