کوردپرێس:
لە ڕاگەیەندراوێکی هەپەگەدا هاتووە "لە شەش مانگی ڕابردوودا گەریلاکانی پەکەکە 599 هێرشیان دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە، 670 ئەندامی سوپای تورکیا کوژراون و سوپای تورکیایش 232 جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە".
ئاماژە بەوەش دراوە، هۆکاری سەرەکیی کشانەوەی سوپای تورکیا بۆ ئەو ڕێوشوێنە چڕوپڕە سەربازییانە دەگەڕێندرێتەوە، کە هێزەکانی گەریلا لە ناوچەکانی شەڕ گرتوویانەتەبەر، بەشێوەیەک ڕۆژانە چەندین چالاکیی جۆراجۆر دژ بە بنکە و خاڵە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەوناوچانە ئەنجامدەدەن و ڕێگانادەن هاوسەنگیی هێز بکەوێتە دەست سوپای تورکیا و زاڵبن بەسەر ناوچەکەدا.
هەپەگە ئەوەى خستووەتە ڕوو کە کشانەوەی سوپای تورکیا لە ناوچەی تابووری عەرەب یەکەم جار نییە، پێشتریش لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەر لە جموجوڵەکانی پارتی لە ناوچەی مەتینا، تورکیا لەو ناوچەیە کشایەوە، پاشتر هەوڵێکی نوێیان دا بۆ داگیرکردنەوەی ئەو ناوچەیە، بەڵام لە هەوڵی دووەمیشدا شکستیان هێنا.
Your Comment